٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سبەی، مووچەی وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کودستان دەڵێت، بڕیارە سبەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کودستان، دلێر تارق، بەkdp.infoراگەیاند: هێشتا خشتەیەکی دیاریکراو نییە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام مووچەی هیی ھەر وەزارەتێک دابەش بکەن پێشتر بڵاوی دەکەنەوە.

دلێر تارق گوتیشی: بڕیارە سبەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.

تارق راشیگەیاند: هێشتا ھیچ باسێک نییە بۆ ئەوەی بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان رەوانە بکات و، ئەو مووچەی کە دابەش دەکرێت لەسەر داھاتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستانە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار