٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلێمانی بە چەندان چالاكی یادی ئەنفالی بەرز ڕاگرت

سەرچاوە: KDP.info
نماييشێکي قوتانيان کە گوزارشت لە کارەساتي ئەنفال و کيمياباران دەکات. سلێماني - ئەمڕۆ.

سلێمانی-KDP.info/لە شاری سلێمانی بۆ بەرزراگرتنی 14-4 یادی ئەنفال، یەكەی چالاكییە هونەرییەكانی سلێمانی لە ناو بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە بە ئامادەبوونی كارمەندان و ماموستا و قوتابیانی چەند قوتابخانەیەك، چەند چالاكییەكی هونەری ئەنجام دران.

 لە مەراسیمەكەدا چەندین سروود و شانۆ و پێشەنگای شێوەكاری نماییش كران كە گوزارشتیان لە پرۆسەی ئەنفال دەكرد؛ مامۆستای هونەر لە قوتابخانەی لەیلا زانا، ڤارین سالار، بۆ KDP، گوتی، "ئێمە وەك قوتابخانەكەمان بە نماییشكردنی شانوگەرییەك بەشداریمان لەم مەراسیمەدا كردووە كە باس لە كارەساتی كیمیابارنی هەڵەبجە و ئەنفال دەكات و ئامانجمان ئەوەیە كە ئەم كارەساتانە زیارتر بە نەوەی نووی بناسێنین.

پرۆسەی ئەنفال لە بەرواری 23/شوباتی سالی 1988 دەستی پێ كرد و و لە 8 قۆناخی جیادا و لە 6 ناوچەی جیای هەرێمی كوردستان، دژ بە گەلی كورد جێبەجێ كرا. ئەنفال زیانی ماددی و مەعنەویی گەورەی لە دوای خۆی بە جێ هێشت و زیانەكانی ئەم پرۆسەیەش بە لەناوبردنی زیاتر لە 200 هەزار مرۆڤی كورد و وێرانكردنی نزیكەی 4.000گوند و بەتاڵانبردنی 2 ملیۆن سەر مەروماڵات و گیاندار مەزەندە دەكرێت.

 

سلێمانی / ئارمان مەلازادە 

هەواڵی پەیوەندیدار