٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزاەرتی شەھیدان و ئەفالکراوەکان: بە تەواوبوونی ئامادەكارییەكان 58روفاتەكە بەرلە هەڵبژاردن بە خاک دەسپێردرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info / گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، دوێنێ لە سنووری قۆرەتوو گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵ دۆزاروەتەوە کە پێنج روفاتی تێدابووە و هاوكات لەگەڵ تەواوبوونی ئامادەکاری بۆ ئەوەی 58روفاتی دیکە بە خاک دەسپێردرێن و، تا دوای ھەڵبژاردنەکانیش چاوەرێ ناکەن.

گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، فوئاد عوسمان، بەkdp.infoـی راگەیاند: ئەو 58روفاتەی کە دۆزاروانەتەوە لە ئێستادا دوای ئەوەی تاقیكردنەوەی خوێنیان بۆ کراوە، لیژنەی تایبەت خەریکی ئامادەکردنیانن بۆ سازدانی مەراسیمی بە خاک سپاردنیان، بەڵام سەرەتا بۆ گوندی دێبنە لە کەلار دەگەڕێندرێنەوە.

فوئاد عوسمان گوتیشی: ھەر کاتێک ئامادەکارییەکان تەواو بوون بە خاک دەیسپێردرێن، تا دوای ھەڵبژاردنەکانیش چاوەرێ ناکەن.

گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند: دوێنێ لە ناوچەی قۆرەتوو گۆرێکی دیکەی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە کە پێنج تەرمی تێدابوو و رەوانەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی کراون و لە سنووری خانەقین گۆڕی دیکەی بەکۆمەڵیش ھەیە و لەئێستادا لیژنەکانمان خەریکی ھەڵدانەوەیانن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار