٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی نیگه‌رانی خۆیان له‌ هاتنی سوپای عێراق بۆ ده‌ڤه‌ری زوممار ده‌ربڕی

سەرچاوە: KDP.info

گروپى شه‌ش كه‌ له‌ چه‌ندین ڕێكخراوى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى پێك دێت، له‌هه‌مبه‌ر له‌شكركێشى سوپاى عێراق داواى هه‌ڵوێست ده‌كه‌ن و له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و له‌شكركێشیه‌كه‌ى سوپاى عێراق، گروپى شه‌ش كه‌ له‌ چه‌ندین رێكخراوى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى پێكدێت داواى یه‌ك هه‌ڵوێستى هێز و لایه‌نه‌ كوردیه‌كان و نوێنه‌رانى كورد له‌به‌غداد ده‌كات، هه‌روه‌ها داواكارن سه‌رۆك كۆمارى عێراقى فیدڕاڵ بێده‌نگى بشكێنێت و هه‌ڵوێستێكى راشكاوانه‌ و كوردانه‌ رابگه‌ێنێت .

له‌به‌شێكى ترى به‌یاننامه‌كه‌یاندا پشتگیرى خۆی بۆ لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌ربڕى و بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌وشه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنى ڕه‌وشه‌كه‌ به‌ باش داده‌ندرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار