چەمچەماڵ... بۆ ڕێزگرتن لە کەسوکاری ئەنفالكراوان، کورسیی دانیشتن دانەنرا

چەمچەماڵ-/ KDP.infoلە یادی بەدناوی ئەنفالی چەمچەماڵ، کە سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسییەکان تێیدا بەشدار بوون شێوەی یادێکی نیشتیمانی وەرگرتبوو و هیچ کورسییەکی دانیشتن دانەنرابوو سەرجەم ئامادەبووانی ئەو یادە بە یەک شێوە بەپێوە وەستابوون.
ئەمڕۆ 14/4/2014 لە شاری چەمچەماڵ یادی بەدناوی "ئەنفال" بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی هەرێم و سەرۆککۆماری عێراق و حکوومەتی هەرێم و حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان یادی بەدناوی "ئەنفال" کرایەوە، لەم بارەوە پەیامنێری KDP.infoگوتی: "لە یادی کارەساتەکە لەناو مۆنۆمێنتی شارەکە مەراسمێک بەڕێوە چوو، کە سەرەتای مەراسیمەکە بە ڕاوەستان بۆ گیانی شەهیدان و دواتر بە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز دەست بە مەراسیمەکە کرا، بە وتاری حکوومەتیش دەستپێکی مەراسیمەکە بەڕێوە چوو، لە کاتێکدا نوێنەری قوربانیانی دێرسیمی باکووری کوردستان و شاری هەڵەبجەی شەهید و چەند لایەنێکی دیکەی تێدا بوو تا ئێوارەی ئەمڕۆ چالاکیی جۆراو جۆر بەڕێوە دەچن".
ئەوەشی خستەڕوو کە داواکاریی کەس و کاری قوربانیان بریتی بوون لە دادگاییکردنی تاوانباران و بەسزاگەیاندنیان، گوتیشی: "یادەکەی ئەم ساڵ سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسییەکان تێیدا بەشدار بوون کە شێوەی یادێکی نیشتیمانی وەرگرتبوو و هیچ کورسییەکی دانیشتن دانەنرابوو لە یادەکەدا و سەرجەم ئامادەبووانی ئەو یادە بە یەک شێوە بەپێوە وەستابوون.




