چهمچهماڵ یادی 26 ساڵهی پرۆسهی ئهنفالی بهدناو دەکاتەوە

هەولێر- KDP.info/ سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، له شارۆچکەی چهمچهماڵ یادی 26 ساڵهی پرۆسهی ئهنفالی بهدناوی کردەوە، ئەو پڕۆسەیەی کە حیزبی بەعسئامانجی بوو لە ڕێیەوە بنەچەی کورد قڕ بکات و ژێرخانی ئابووری هەڵتەکێنێت و مەبەستیشی لاوازکردن و نەهێشتنی کولتووری رەسەنی کورد بوو.
ئهمرۆ 26 ساڵ بهسهر پرۆسهی بهدناوی ئهنفال دا تێپهڕ دهبێت، وایش بڕیاره ئهمڕۆ له قهزای چهمچهماڵ ئهو یاده بهرز ڕابگیرێت.
26 ساڵ لەمەوبەر23-2-1988 تاکو 6-9-1988 بە 8 قۆناغ، کوردستان بەر شاڵاوەکانی ئەنفال کەوت، هێرش بۆ سەر گەرمیان یان ئەنفالی سێیەم بەگەورەترین كاولكاریی شاڵاوی سەربازی دەژمێردرێت لە قۆناغەكانی شاڵاوەكانی ئەنفالدا، کە زۆرترین گوندی لەم ناوچەیە وێران كرد و ژمارەیەكی ئێجگار زۆریشی لە خەڵكی شونبزر كران.
ئەنجوومەنی بەناو سەرکردایەتیی شۆڕش کە بەرزترین دەستەڵاتی بڕیار بوو لە عێراق و سەددام حوسێن سەرۆکی بوو، لە 29ی ئازاری 1987 بڕیاری ژمارە 160ی دەرکرد و بەپێی ئەو بڕیارە ئەنفال ئەنجام دەرێت. ھەر پێش دەستپێکی پڕۆسەکە ھێزەکانی سوپای عێراق ئازادبوون لە تۆپبارانی ئەو ناوچانەی کە رژێم ناوی نابوو ناوچە قەدەغەکراوەکان و کوشتنی زۆرترین ژمارەی ئەو خەڵکانەی لەو ناوچانەدا بوون، ھەروەھا بەپێی بڕیارێکی عەلی حەسەن ئەلمەجید ئەو شتومەک و سامانەی دەکەوێتە دەست جاشەکان بۆ خۆیان بێت جگە لە چەکە قورسەکان.
ئەنفالی سێ، ناوچەکانی گەرمیان دەگرێتەوە کە لە 7 ئازار بۆ 20 ئەپرێلی ساڵی 1988 شاڵاوی ئەنفالی سێ گەورەترین و بەرفراوانترین هێرش و پەلامار بوو لە ساڵی 1988 بۆ سەر کوردستان کە هەموو ناوچەکانی (کەلار، دوز، قادر کەرەم، کفری، چەمچەماڵ، تیلەکۆ، پێباز، سەنگاو، تەکیە، بەشێک لە ناوچەی ئاغجەلەر ی راماڵی و زیانێکی ئێجگار گەورەی گیانی و ماڵی بە بە دانیشتوانەکەی گەیاند و نزیکەی (500) گوندی ئەم ناوچەیەی گرتەوە، و نزیکەی (30000) سی هەزار ژن و منداڵ و پیرو گەنجی بێ سەرو شوێن کرد، لەگەڵ وێرانکردنی چوار ناحیە.
تەنیا لە یەک رۆژدا لە 14ی مانگی چواری 1988 نزیکەی (20000) بیستهەزار ژن و منداڵ و پیاوی لە هەردوو گوندی کوڵەجۆ و ملە سوورە کۆکردەوەو بۆ ناحیەی قۆرەتووی رەوانەکردن پاشانیش شوێنبزری کردن، تا ساڵی 1991 جل و بەرگ و پاشماوەی ئەو خەڵکە لە قەڵا سەربازیەکەی قۆرەتوو مابوو، لە ئەنجامی شاڵاوی سێ ی ئەنفالدا سەرجەم گوندەکانی گەرمیان تەخت کران و سوتێنران زیانەکانی ئەنفالی سێ:
1- 728 گوندو شارۆچکە وێران کران.
2- 40 هەزار خێزان راگوێزران، 16 هەزاریان رەوانەی زیندانەکانی رێژم کران.
3- (7407) ئافرەتی ناوچەکانی زەنگنەو جەباری و سەنگاو لە گرتوخانەی دوبز بەند کرابوون. 4- (5600) ئافرەتی ناوچە جیاجیاکان لە ناحیەی یایجی بەندکرابوون.
5- گرتنی (4560) منداڵ لەگەڵ ئافرەتاندا، کە دەیانیان لێ مردووە هەروەها چەندان منداڵی شەش مانگ تاکو یەک ساڵ هەر یەکەی بە (50)دینار فرۆشراوە.
6- (7640) پیاو سەرنگوم کران.
7- سوکایەتیکردن بە رەوشت و کەرامەتی ئافرەتان و ئازاردانیان، دوور لە داب و نەریتی مرۆڤایەتی بۆیە سوپای عێراق تاکو هەموو ناوچەی گەرمیانی وێران و خاپوور نەکرد و ئەو خەڵکەی کەوتبووە بەردەستی شوێنبزری نەکرد و نەگەڕایەوە دواوە، بەڵکو دواتریش واتە لە دوای شاڵاوی ئەنفالی سێ هەندێجار کۆپتەر و سەربازی لە ناوچەکە دەسوڕایەوە نەوەک گیانلەبەرێک یان خانوویەک لە ناوچەکەدا مابێ.




