٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی، مەراسیمی ئەنفال لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی ئەنفال لە چەمچەماڵ بەریَوە دەچێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتی کاروباری شەهید و ئەنفالکراوەکان رایگەیاند،رێورەسمی یادی ئەنفال لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی ئەنفال لە چەمچەماڵ بەریَوە دەچێ و تێیدا چالاکیی جۆراوجۆر پێشکەش دەکرێن.

بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتی کاروباری شەهید و ئەنفالکراوەکان، بەرەڤان حەمدی، لە بارەی بەرێوەچوونی مەراسیمی 14/4 رۆژی ئەنفال بۆKDP.info گوتی: "بەپێی ئەو بەرنامەیەی کە دانراوە وەزارەتی کاروباری شەهیدان بە هاماهەنگی لەگەڵ قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و رێکخراوەکانی تایبەت بە پرسی ئەنفال لە دەڤەرەکە مەراسیمەکە لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی ئەنفال لە چەمچەماڵ بەریَوە دەچێ. 

بەرڤان حەمدی گوتی، بانگهێشتی فەرمی بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم و پەرلەمان و حکوومەت و لایەنە سیاسییەکان نێردراوە، چونکە پرسێکی نیشتمانییە و لەسەر ئاستی هەموو کوردستانە؛ زیاتر گوتی، سبەی لە مەراسیمەکەدا پەیامی حکوومەت و پەیامی کەسوکاری ئەنفالەکان و پەیامی یەکەی ئیداریی سنوورەکە و چالاکیی جۆراو جۆریش لە شانۆگەری و پانۆرامایەکی سروود و کردنەوەی پێشانگایەک لە ناو مۆنۆمێنتەکەدا دەبێت کە هەموویان گوزارشت لە کارەساتی ئەنفال دەکەن؛ لەگەڵ دانانی تاجەگوڵنە لەسەر ئاستی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە و لایەنە سیاسییەکان و کەسوکاری قوربانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار