٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی کاروباری شەهیدان: دەستپێشخەریی پارتی بۆ ڕاگرتنی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ڕۆژی ئەنفال زۆر نیشتیمانیانە بوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەڵێت، لایەنەکانی کوردستان بەدەنگ بانگەوازێکی وەزارەتی شەهیدانەوە هاتوون و دەستپێشخەریی ڕاگرتنی بانگەشەی هەڵبژاردن لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لە ڕۆژی ئەنفالدازۆر نیشتیمانیانە بوو.

بەرەڤان حەمدی بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتی کاروباری شەهید و ئەنفالکراوەکان لەبارەی ڕاگەیاندنی بانگەشەی لیستەکان لەو ڕۆژەدا بۆKDP.infoگوتی: "یەکێک لەو بڕیارانەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بە ئامادەبوونی جەنابی سەرۆک کە دەریکرد راگرتنی بانگەشەی هەڵبژاردن بوو لەم رۆژەدا، بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی ئەو تاوانە گەورەیەی کە لە ژێر دەستی حکوومەتی بەعس کرا، کە تاوانێکی کۆمەڵکوژی بوو و ویژدانی هەموو تاکێکی کوردی هەژاند؛ ئەو هەنگاوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە دەروازەیەک بۆ لایەنەکانی تری کوردستان، کە بەدەم بانگەوازیی وەزارەتی کاروباری شەهیدانەوە بێن، چونکە وەزارەتی کاروباری شەهیدان لە بانگەوازێکدا داوای لە لایەنە سیاسییەکان کردبوو لەو ڕۆژەدا هەڵمەتی هەڵبژاردن ڕابگرن."

 گوتیشی: "لە پاش پارتیش لایەنی تری سیاسییش ئیستیجابەیان بۆ ئەو بانگەوازە هەبوو کە ئەمە رەنگدانەوەیەکی نیشتمانی لەسەر گۆرەپانی شەقامی کوردستان دروست دەکات، ئەویش یەکخستنی پرسە نەتەوەییەکانە ئەو پرسەی جینۆسایدی کورد و کیمیابارانیش دەبێتە پرسێکی نیشتمانی گرێدراوی هەموو تاکێکی کوردستانی. 
بەرەڤان حەمدی هەروەها گوتی: پێویستە ئەم هەنگاوە بکەینە هۆکارێک بەوەی کە پروپاگەندەی هەڵبژاردن پروپاگەندەیەکی نیشتمانی بێت بەوەی لە پاش هەڵبژاردن چۆن دەتوانین خۆشگوزەرانیی زیاتر و باشترین پێشکەوتن بۆ گەلەکەمان بێنینە دی.

 ئەوەشی ڕوون کردەوە ئەو دەستپێشخەرییەی پارتی دەسپێشخەرییەکی زۆر باش و لە جێگای خۆیدا بوو رەنگدانەوەی باشیشی دروست کردووە لەناو خەڵک و لەسەر لایەنەکانی تری سیاسی.

بەیانی 14/4 رۆژی ئەنفالە و بەپێی بریاری پەرلەمانی کوردستان کە دوو لە گەورەترین دێهاتەکانی کوردستان بەر پرۆسەکانی ئەنفال کەوتن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار