٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی کورد:تادوای ھەلبژاردن ھیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان ئەنجام نادرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت، لەبەر ئەوەی ھیچ رێککەوتنێک لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە نەکراوە، تا دوای ھەلبژاردن ھیچ کۆبوونەوەیەک ئەنجام نادرێت.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ھاوپەیمانیی کوردستانی، ئازاد ئەبوبەکر، بە kdp.infoـی راگەیاند: سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاری داوە تاوەکو لایەنەکان لەباری پڕۆژەیاسای بودجە نەگەنە رێککەوتن، ھیچ کۆبوونەوەیەک ئەنجام نادات، چونکە رێژەی یاسایی ئەندامان تەواو نابێت و ئەگەر کۆبوونەوەش بکرێت، ھیچ سوودێکی نابیت.

ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: ئەستەمە پێش ھەڵبژاردن ھیچ رێککەوتنێک لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە بکرێت، چونکە لایەنەکان لەبەر نزیکبوونەوەی ھەڵبژاردنەکان موزایەدات دەکەن و خۆیان بە پەرۆش پێشان دەدەن، بۆیە تادوای ھەڵبژاردن پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند ناکرێت و پەرلەمانیش ناتوانێ ھیچ کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار