سبەی، پارتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕادەگرێت

هەولێر-KDP.info/ دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنیپارتی دیموكراتی كوردستان، كەناڵ و ئۆرگانەكانی راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە، سبەی دووشەممە بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی كارەساتی ئەنفال و كەسوكاریان و گەورەیی كارەساتەكە، هەڵمەتی هەڵبژاردن رابگرن.
لە نووسراوێکی فەرمیدا کە ئەمڕۆ دەر کراوە و دانەیەکی بۆ ماڵپەڕی KDP.infoنێردراوە، دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنیپارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی كەناڵ و ئۆرگانەكانی راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، بۆ ماوەی (24) سەعات هەڵمەتی بانگەشە رابگرن.
وەک لە ڕاگەیاندنەکەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنیپارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووە، ئەم بڕیارە بۆ رێزگرتنە لە قوربانیانی كارەساتی ئەنفال و كەسوكاریان و گەورەیی كارەساتەكە، تا بە شێوەیەكی شایستە ئەو یادە بكرێتەوە.




