٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی: سەركردەی راستەقینە ڕووبەڕووی ئیرادەی گەل ناوەستێت

سەرچاوە: KDP.info

ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوەیی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت كە سەرکردایەتیی راستەقینە ئەوەیە کە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی نەتەوەکەی ڕووبەڕووی ناحەزان و دوژمنان بوەستێت.

ئاماژە بەوەیش دەدات كە سەركردەی راستەقینە رووبەڕووی ئیرادەی گەل ناوەستێت.

ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوەیی هەرێمی كوردستان مەسروور بارزانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، رایگەیاند كە سەرکردایەتیی راستەقینە ئەوەیە کە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی نەتەوەکەی رووبەڕووی ناحەزان و دوژمنان بوەستێت

نەک بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی تەسکی خۆی، ملکەچی ناحەزان بێت و رووبەڕووی ئیرادەی گەل بوەستێت، ئەمەیش جیاوازیی جەنابی (سەرۆک بارزانی)ـیە لەگەڵ کەسانی دیكەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار