٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆمبێک لە بەردەم ناوەندی بارزانی لە حەسەکە تەقێنرایەوە و، ئاڵای پارتییە نوێیەکەیش هێنرایە خوارەوە

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان- KDP.info/ سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، بۆمبێکی چێنراو لە بەردەم ناوەندی بارزانی، سەربە پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سووریا، کە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە نرابووەوە تەقییەوە بەڵام زیانی گیانی بە دوای خۆیدا نەهێنا.

کەسانێک کە لە نزیک ناوەندی بارزانییەوە بوون کە دەکەوێتە نزیک مەیدانی ئالوچی لە گەڕەکی موفتی لە پارێزگای حەسەکە، دەڵێن بۆمبێکی دیکەیش هەر لە بەردەم ناوەندەکە نرابووەوە بەڵام خپشبەختانە نەتەقیوەتەوە. هاوکات لەگەڵ تەقینەوەکەدا، کەسانێکی نەناسراو ئاڵای پارتیی دیموکراتی کوردستانی سووریایان لە سەربانی باڵاخانەی ناوەندی بارزانی هێاوەتە خوارەوە.

ئەم تەقینەوەیە پاش بە فەرمی ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی چوار پارتییە کوردییەکەی ڕۆژئاوای کوردستانە کە 3 ڕۆژ لە هەولێر ساز درا و لە ئاکامدا پاتیێکی بە ناوی پارتیی دیموکراتی کوردستان – سووریا لە دایک بوو و سعوود مەلایش بە سکرتێری ئەو پارتییە هەڵبژێردرا.

هەواڵی پەیوەندیدار