٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە تاقانەكانی كیمیابارانی هەڵەبجە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی - KDP.info/ لە رێوڕەسمێكدا لە لە هۆڵی های كرێست لە شاری سلێمانی خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە تاقانەكانی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە.

لە رێوڕەسمەكەدا چەند وتارێك پێشكەش كران.

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان، ئارام ئەحمەد، رایگەیاند كە لە بەردەوامیی بەرنامەی وەزارەتەكەیان هەوڵی ئەوەیان داوە كە سەرجەم تاقانەكانی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە بەسەر بكەنەوە و رێزیان لێ بگیرێت كە لەنێو ئەو تاقانانەدا كەسی وا هەیە خاوەنی زیاتر لە سێزدە شەهید و خۆی تەنها ماوەتەوە.

هەروەها وەزیری شەهید و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان گوتی؛ لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ ئەوەی بتوانن ماف و ئیمتیازاتی تاقانەكانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بگەڕێنەوە.

لە كۆتایی رێوڕەسمەكەشدا خەڵات بەسەر تاقانەكانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا دابەش كرا.

جێ باسە لە 16/3/1988 هێزەكانی رژێمی بەعسی رووخا و بە چەكی كیمیایی شارۆچكەی هەڵەبجەی بۆردومان كرد و زیاتر لە 5 هەزار كەس شەهید بوون و هەزارانی دیكەش بریندار بوون.

ن. جەبەلی

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار