پەیەدە دەروازەی سنووریی سێماڵکای داخست

دهؤك-KDP.info / بەرپرسی دەروازەی سنووریی پێشخابور رایگەیاند، دەروازەی سنووریی سێماڵکای نێوان ھەرێمی کوردستان ڕۆژئاوای کوردستان لە بەری رۆژئاوای کوردستان، لە لایەن پارتی یەکێتیی دیموکراتPYD-ەوەداخرا.
بەرپرسی دەروازەی سنووریی پێشخابور، شەوکەت بەربوهاری رایگەیاند، بەرپرسی دەروازەی سنووریی پێشخابور رایگەیاند، دەروازەی سنووریی سێماڵکای نێوان ھەرێمی کوردستان ڕۆژئاوای کوردستان لە دیوی ڕۆژئاواوە لە لایەن پەیەدەوە داخرا.
بەربوهاری بۆ دەستگاکانی ڕاگەیاندن دەڵێت: "بەرپرسی دەروازەی سنووریی سێماڵکا، موستەفا عەبدولعەزیز، پەیوەندی پێوە کردم و پێی راگەیاندم کە دەروازەی سێماڵکایان داخستووە، کاتێک ھۆکاری داخستنەکەم لێ پرسی پێی گوتم رێنماییەکان بەو شێوەیە بەو گوتراوە."
دەروازەی سنووریی سێماڵکا کە سنووری دەستکردی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانە، لە دیوی باشوور، حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکات ناوی پێشخابورە و لە دیوی رۆژئاوایش پەیەدە سەرپەرشتی دەکات و ناوی سێماڵکایە.
لەو دەروازەیەوە هاونیشتیمانیانی رۆژئاوای کوردستان، بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشی و دوورکەوتنەوە لە شەڕ، کە ماوەی 3 ساڵە سووریای گرتووەتەوە، وەک پەنابەر روویان لە هەرێمی کوردستان دەکرد.




