ھاووڵاتیانی ھەولێر: دەنگ بە لیستەکانی پارتی دەدەین، چونکە خزمەتی ھەموو خەڵکی کوردستانی کردووە بێ جیاوازی

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ھاووڵاتیانی شاری ھەولێر بە بەردەوامی پشتگیریی خۆیان بۆ ھەردوو لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان 213بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقێ و76بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دووپات دەکەنەوە و دەڵێن "بۆیە دەنگ بە لیستەکانی پارتی دەدەین، چونکە خزمەتی ھەمووخەلکی ھەرێمی کوردستانی کردوە بەبێ جیاوازی."
ماموستا یاسین عەباس بۆ kdp.infoگوتی: دەنگ بەر ھەردوو لیستی 213و76پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەم، چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن ئەزموونێکی دوورودرێژە و ھەمیشە لەگەڵ ناخۆشی و نەھامەتییەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بووە، بەتایبەتی جەنابی سەرۆک بارزانی خەمی ھەرەگەورەی خەڵکی کورد بووە، نەک تەنھا لە باشووری کوردستان، بەڵکو لە ھەموو پارچەکانی کوردستان بە دەنگ نەھامەتییەکانیانەوە ھاتووە و لە کاتی ھەر قەیرانێک چارەسەری پێ بووە و دڵنیایشم ھەموو دەستکەوتە گرنگەکان لەسەر دەستی پارتی و سەرۆک بارزانی بە دەست دێن.
ھاووڵاتی سابیر حەمەدەمین مستەفا بۆ kdp.infoدوا و گوتی: دەنگ بە ھەردوو لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەم، لەبەرئەوەی خزمەتی ھەموو چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستانی کردووە بەبێ جیاوازی لە رووی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و پاراستی سەر و ماڵی ھاووڵاتیان و دڵنیایشین زیاتر خزمەتی ھاووڵاتیان دەکەن، بۆیە داوا لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکەین دەنگ بە لیستەکانی پارتی بدەن، بۆ ئەوەی داھاتووتان گەشاوەتر بێت.
ھاووڵاتی حەکیم فەتحی عەباس بەkdp.infoراگەیاند: دەنگ بە لیستی 213پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لیستی 76پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دەدەم، چونکە پێشتر ئەزموونیان ھەبووە لە بەرێوەبردنی دەستەڵات و زۆر بە باشی ئەرکی خۆیان جێبەجێ کردوە، بۆیە دڵنیامە ئەمجارە دەتوانن باشتر خزمەتی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکەن و بەرگری لە مافەکانمان بکەن.
ھاووڵاتی ئەحمەد سابیر ئەحمەد بۆkdp.infoگوتی: دەنگ بە ھەردوو لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دەدەم، چونکە دەنگدان بە لیستەکانی پارتی ھەنگاونانە بەرەو سەربەخۆی ھەرێمی کوردستان و بەدەستھێنانی مافە نەتەوایەتییەکانمان، ھەروەھا بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان زیاتر پێشکەوتن بە خۆیەوە ببینێ، چونکە ئەو پێشکەوتنەی بە دی ھاتووە لە سایەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.
ھاووڵاتی سامی مستەفا حوسێنیش دووپاتی دەکاتەوە کە دەنگ بە لیستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدات و دەشڵێت: ئەو پێشکەوتنەی لە ھەرێمی کوردستان بە دەست ھاتوون لە سایەی ھەوڵەکانی پارتی دیموکاتی کوردستان بووە، چونکە ھەمیشە خەمخۆری بەدەستھێنانی مافەکانی کورد بووە و توانیویەتی ئەمەش بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی ھەرێم بسەلمێنیت.
بڵند ئیبراھیم




