نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هەردوو پێکهاتەی کلدان و ئاشوورییەکان و لایەنە تورکمانەکاندا کۆ بووەوە

هەولێر-KDP.info/راسپێردراوی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتەم، نێچیرڤان بارزانی، بە جیا لەگەڵ لایەنە ئاشووری و کلدانییەکان و هەروەها لایەنە تورکمانییەکاندا کۆ بووەوە و پرسی چۆنیەتیی پێکهێنانی کابینەی نوێی لەگەڵدا خستنە بەر باس.
راسپێردراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بارەگای کۆمەڵەی رۆشنبیری کلدانی لە عەنکاوە. نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندی لایەنە کلدان و ئاشوورییەکان کۆ بووەوە، بە مەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی دواهەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو.
بەپێی زانیارییەکان ئەنجوومەنی گەلی کلدانی و ئاشووری، پۆستی لایەنە ئاشوورییەکان لە کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت‌و وا پێشنیازكراوه كه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بدرێته ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی كه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دا دوو كورسییان به ده‌ست هێناوه.
لە لایەکی دیکەوە و هەر ئەمڕۆ، شاندی دانوستاندكاری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دامه‌زراندنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه توركمانییه‌كان كۆ بووه‌وه.
کۆبوونەوەکە سه‌عات 10-ی به‌یانیی ئه‌مرۆ له هه‌ولێری پایته‌خت بەڕێوە چوو و شاندی دانوستاندكاری پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌رچوار لیستی براوه‌ی توركمان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان دانوستانی کرد وبەپێی زانیارییەکان پێشنیازی ئه‌وه كراوه كه وه‌زاره‌تی داد به لایه‌نه‌كانی توركمانی بدرێت.




