٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی لقی 2ـی پارتی: خەڵکی هەولێر باش دەزانن پارتی لە دروستکردنی ئەمرۆدا چ ڕۆڵێكی هەبووە

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر- KDP.info/بەرپرسی لقی 2ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، هەولێر کولتوورێکی نەرمونیان و مەدەنیانەی هەیە و لە هەڵمەتی رابردوویشدا هێمنانە پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنی بەرێوە بردووە. هاوكات گوتی، خەڵکی هەولێر باش دەزانن پارتی لە دروستکردنی ئەمرۆدا چ ڕۆڵێكی هەبووە و بە پشتیواتیی ئەوانیش هەر پێشەنگ دەمێنینەوە.

 
بەرپرسی لقی 2ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، عەلی حوسێن، لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنی چەند رۆژی رابردووی هەولێری پایتەخت و رۆژانی داهاتوو بۆKDP.infoگوتی: "کولتووری هەولێر کولتوورێکی نەرمونیان و مەدەنییە، لە هەڵمەتی رابردوویش بە شێوەیەکی مەدەنیانە و هێمنانە پرۆسەکە بەرێوە چوو، تا ئێستایش لە هەولێر زۆر بەشێوەیەکی هێمن و دیموکراسی و مەدەنی، رێز لە ئیرادەی تاک و هەموو لایەنەکان دەگیرێ بۆ هەڵمەتەکە، بە دڵنیاییشەوە خەڵکی شاری هەولێر شایەدی بۆئەوە دەدەن چ لە رابردوو چ ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو حیزبە بووە رۆڵی هەبووە لە دروستکردنی ئەمرۆ و لەمرۆی کوردستانیش خەڵک ئومێدی بە پارتی و بە سەرۆک بارزانییە، هەم بۆ حکومڕانی لە کوردستان و هەم بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانیان و مانەوە لەسەر بنەمادێگیرە نەتەوەییەكان لەسەر ئاستی عێراق. 
ئەوەشی خستەڕوو: "زیاتر لە 80%ـی دەنگدەرانی شاری هەولێر کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە و برواشمان وایە بەپێی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان کە هاووڵاتیان بە شێوەیەکی فراوان کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە زۆر بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداری دەکەن لە دەنگدان و دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بروامان وایە کە چۆن پێشەنگ بووە لەسەر ئاستی هەولێر لە هەموو هەڵبژاردنەکانی رابردوو، ئەوجارەش پێشەنگتر دەبێ؛ چونکە ئومێد و ئاسۆی روون وا لە خەڵک دەکات پشگیریی پارتی و سیاسەتی سەرۆک بارزانی بکەن 
داواشی لە هاووڵاتیانی هەولێر و ئەندام و لایانگرانی پارتی کرد بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان بچن لەو چەند رۆژەی کە ماوە کارتەکانیان وەرگرنەوە، چونکە ئەو کارتە دەمێنێتەوە وەکو یەکێک لە ناسنامەکانی هەر تاکێک لە کوردستان و لە عێراق، لەلایەکی تریشەوە مافی هەر هاووڵاتییەکە کە گوزارشت لە رەئی خۆی بکات، چ بۆ ئایندەی عێراق کە ئەوانەی دەبنە نوێنەرمان لەسەر ئاستی عێراق داکۆکی لە مافەکانی کورد دەکەن چ بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا کە حکوومەتی ناوخۆییە، چونکە دەسەڵاتەكانی ئەنجوومەنی پارێزگا لەمەودوا زیاتر بەرجەستە دەبن، بۆیە داواکارین لە هاووڵاتیان و ئەندامان و دۆست و لایانگرانی پارتی بە جۆش و خرۆشەوە بچن هەم بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان هەم بۆ بەشداریکردن بە شێوەیەکی بەرچاو لە رۆژی هەڵبژاردن 

KDP.info

هەواڵی پەیوەندیدار