سه‌ركرده‌یەكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی: مالیكی به‌نیازه فرتوفێڵ له هه‌موو لایه‌نه‌كان بكات
به‌یان جه‌بر سۆلاخ سه‌ركرده‌ی باڵا له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند : مالكی به‌نیازه فرتوفێڵ له هه‌موو لایه‌نه‌كان بكات و سیاسه‌تی كردووه به یاریه‌كی قومار هه‌ر جاره‌ی به‌رامبه‌ر لایه‌نێك و هه‌رجاره‌ی له‌سه‌ر په‌تێكی تایبه‌ت گه‌مه ده‌كات ، هه‌روه‌ها سۆلاخ ده‌ڵێ : مالكی نه رێز بۆ ئیمزاكانی خۆی داده‌نێ و هیچ په‌یمانێكی له رێكه‌وتنه‌كاندا ده‌باته سه‌ر .
هه‌روه‌ها له باره‌ی ئاسانكاری بۆ به‌عسیه‌كان و گه‌رانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار له‌لایه‌ن مالكیه‌وه سۆلاخ ده‌ڵێ : مالكی به دووسه‌ره له‌گه‌ڵ به‌عسیه‌كان و هاوبه‌شه‌كانیدا كار ده‌كات .
ئه‌مه‌و به‌یان جه‌بر سۆلاخ له كابینه‌كانی رابردوودا سێ پله‌ی وه‌زاری وه‌رگرتووه ئه‌وانیش وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌زیری داراییه .




