کۆمسیۆنی باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان ماوه‌ى دابه‌شکردنى کارتى ده‌نگدانى تایبه‌تی درێژ کرده‌وه

هەولێر- KDP.info/ کۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان لە عێراق ماوه‌ی دابه‌شکردنی کارتی ئه‌لیکترۆنیی ده‌نگدانی تایبه‌تی درێژ کردووه‌ته‌وه و تاوه‌کو ئێستاش 16 قه‌واره سزا دراون.
ئه‌نجوومه‌نی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له عێراق رایگه‌یاند: کۆمسیۆن ماوه‌ی دابه‌شکردنی کارتی ئه‌لیکترۆنی ده‌نگدانی تایبه‌ت که هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌گرێته‌وه بۆ 20ـی نیسان درێژ کردووەته‌وه.
هاوکات له‌باره‌ی سزادانی ئه‌و قه‌واره سیاسیانه‌ی که له کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا رێنماییه‌کانی کۆمسیۆنیان پێشێل کردەوه و سزا دراون، ئه‌نجوومه‌نی کۆمسیارانی کۆمسیۆن ئاشکراى کرد که تا وه‌کو ئێستا، کۆمسیۆن 16 قه‌واره‌ى سزا داوه که له کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌کانی کۆمسیۆنه‌وه و پێشێلى رێنماییه‌کانیان کردووه، به‌ڵام له‌ناو ئه‌و قه‌واره سزادراوانه‌دا هیچ قه‌واره‌یه‌کی کوردی تێدا نه‌بووه.




