٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تانەر یڵدز: دەمانەوێ ببینە شەریکی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/تورکیا ناتوانێ لە بەرامبەر رووداو و پێشهاتەکانی دەریای ڕەشدا بێهەڵوێست بێ، تورکیا بەبێ خراپ بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ناوچەکە و دراوسێکانی خۆی درێژە بە هەڵوێستی ئەرێنی خۆی دەدا. ئێمە دەستبەرداری دانوستانەکانمان بۆ تایبەتیکردنی کەرتی وزە نابین و دەمانەوێ ئەو کەسانەی لەو کەرتەدا کار دەکەن سوودمەند ببن.

وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، تانەر یڵدز گوتی، بۆ گواستنەوە و ترانزێتی نەوت، تورکیا وڵاتێکی ئارام و باشە و بۆ سەرمایەگوزاریکردنیش سیستمی یاسایی تورکیا باشتر کراوە.

یڵدز لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی نەوتی هەرێمی کوردستانیشی کرد و گوتی: تەنیا گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا بەس نییە، بەڵکو تورکیا بۆ ئەوەی ببێتە هاوبەشی کێڵگە نەوتییەکان، لە هەوڵی بەردەوام دایە. تورکیا بۆ ئەوەی بگاتە سەرچاوەکانی نەوت و غازی سرووشتی، هاوکات لەگەڵ پاراستنی سنوورە سیاسییەکان، هەوڵ بۆ بەرفراوانکردنی بازنەی سنووری وزەی خۆی دەدا. چونکە ئەمە گەورەترین سەرچاوەیە بۆ تورکیا.

زیاتر گوتی: تورکیا ناتوانێ لە بەرامبەر رووداو و پێشهاتەکانی دەریای ڕەشدا بێهەڵوێست بێ، تورکیا بەبێ خراپ بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ناوچەکە و دراوسێکانی خۆی درێژە بە هەڵوێستی ئەرێنی خۆی دەدا. ئێمە دەستبەرداری دانوستانەکانمان بۆ تایبەتیکردنی کەرتی وزە نابین و دەمانەوێ ئەو کەسانەی لەو کەرتەدا کار دەکەن سوودمەند ببن، تا بەو جۆرە کۆمپانیا و سەرمایەگوزارەکانی دیکەیش روو لەو کەرتە بکەن.

یڵدز هاوکات دەڵێت: تورکیا لە چوارچێوەی گەورە بوونی ئابوریی خۆیدا توانی بەر لە هەر شتێک لە بواری وزەدا خۆی گەورەتر و بەهێزتر بکا بەڵام نابێ ئەم پێشکەوتنانە ئێمە لە سەرچاوە ناوخۆییەکانی وزە غافڵگیر بکا.

ئەردەلان گۆران

هەواڵی پەیوەندیدار