٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.... دوو پیاوی ئایینی و ئەفسەرێک کوژران

سەرچاوە: KDP.info
مووسڵ- تایبەت بە kdp.info/ ئەمڕۆ لە پارێزگای مووسڵ کۆمەڵە چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لە دوو پیاوی ئایینی کرد و، لە ئەنجامدا گیانیان لە دەست دا.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی، بە kdp.infoـی راگەیاند: ئەمڕۆ لە قەزای تەلەعفەر و لە گەرِەکی خەزرا کە دەکەوێتە رۆژھەڵاتی مووسڵ کۆمەڵە چەکدارێکی نەناسراو دەسترِێژی گولـلەیان لە دوو پیاوی ئایینی  کرد کە یەکێکیان وتارخوێن و پێشنوێژە و ئەوەی دیکەشیان بانگدەرە، لە ئاکامدا دەستبەجێ گیانیان لە دەست دا.
 
سەعید مەموزینی گوتیشی: ھەر ئەمڕۆ لە گەرِەکی زەھرا لە شاری مووسڵ تەقە لە ئەفسەرێکی دیکە بە پلەی نەقیب کرا، لە ئاکامدا گیانی لە دەست دا.
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار