بەرپرسى لقى 20ـى پارتى: خەڵکى کوردستان بە ویژدانن و دەزانن سەنگەرى هەرەگرنگ و ئى یەکەم و ئى کۆتایى پارتى دیموکراتى کوردستانە

هەولێر-KDP.info / بەرپرسى لقى 20ى پارتى لە شێخان دەڵێت، خەڵکى کوردستان خەڵکانێکى بە ویژدانن و دەزانن سەنگەرى هەرەگرنگ و ئى یەکەم و ئى کۆتایى پارتى دیموکراتى کوردستانە. گوتیشی، پارتى دەزانێ چى چاندووە.
بەرپرسى لقى 20ـى پارتى لە شێخان، عەلى عەونى، بۆ kdp.infoگوتى: بەپێى کەشى گشتى تا هەڵبژاردنى هەرێم بەرەو پێشتر بچێت تاى هەڵبژاردن گەرمتر دەبێ، بەڵام پێداگریى زۆر لەلایەن سەرکردایەتیى پارتى و رێنماییەکانى جەنابى سەرۆکیش بۆ هەڤاڵانى ئێمە ئەوەیە ئەوپەڕى نەرمى بنوێنن و دان بە خۆیاندا بگرن و خۆیان بپارێزن لە هەراسانکردنى خەڵک و تا ئەوپەڕى پێگیریى بە یاساکان بکەن و گرنگى بە پاراستنى ژینگە بدەن بەتایبەت لە هەڵواسینى پۆستەراتى کاندیدەکان .
دەربارەى گەرمیى بانگەشەى هەڵبژردن لە رۆژانى داهاتوودا، عەلى عەنى گوتى: "سروشتى خودى پارتى سرووشتێکى هێمن و موئەددەبە، لەناو پارتیدا جۆرێک لە رەوشتبەرزى و ئەدەب هەیە لەگەڵ خەڵک ئەوە تەبیعەتى پارتییەکانە، بۆیە ئومێد دەکەم هەتا سەریش هەڤاڵانى پارتى خۆیان بەدوور بگرن لە ئیشى ناڕێک کە ببێتە مایەى بێزاریى خەڵک و گوێش نەدەنە قەڵسکردن بۆ ئەوەى بە هێمنى و بە نەرمى ئەم هەڵبژاردنە تاسەر بڕوات، چونکە پارتى دەزانێ چیى چاندووە، هەر لەرووى خزمەتگوزارى و پرسە نەتەوەییەکان و خۆراگڕتن بەرامبەر هەڕەشەکانى حکوومەتى عێراق و دەرەوەش بە داکۆکیکردن لە مافەکانى گەلى کورد و پرۆسەى هەناردەکردنى نەت و بودجە و مافى پێشمەرگە و پیادەکردنى ماددەى 140، پارتى جارى واهەبووە بە تەنیا داکۆکیکار بووە لە مافى کوردستانیان و هەموو حقوقى نەتەوەیى ئەو میللەتە، دڵنیاشین خەڵکى کوردستان خەڵکانێکى بە ویژدان هەموو ئەو هەڵوێستانەى پارتییان لەبەرچاوە و دەزانن سەنگەرى هەرەگرنگ و ئى یەکەم و ئى کۆتایى پارتى دیموکراتى کوردستانە و خەڵک ئەوانە هەمووى تەقدیر دەکات و باشتر بەرەو بەرنامەى پارتى و کاندیدەکانمان دێن.
ئەوەشى خستەروو "هەڤاڵانى سەرکردایەتى لە رۆژانى داهاتوودا مەیدانییەن شاربەشار کەمپین دەکەن و لەنزیکەوە سەردانى کەسایەتى و ماڵان دەکەن و لەگەڵ دامودەزگاکان و کۆڕ و کۆمەڵەکان دیدار دەکەن.




