سعوود مەلا: با رێككەوتنی هەولێر زیندوو بكەینەوە و دەست لە دەستی یەكتر بكەین و گەلی خۆمان بپارێزن

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ سكرتێری پارتیی دیموكرتی كوردستان - سووریا، سعوود مەلا، ئەمڕۆ پێنجشەممە و لە هەولێری پایتەخت، بە فەرمی لەدایكبوونی پارتیی دیموكرتی كوردستان - سووریای ڕاگەیاند. مەلا گوتی ڕێبازی بارزانیی نەمر چوار پارتیی سیاسیی ڕۆژئاوای كۆ كردووەتەوە و بڕیاریان داوە لە سایەیدا یەكڕیز بن. گوتیشی "با بە روحێكی نیشتمانی رێككەوتنی هەولێر زیندوو بكەینەوە و دەست لە دەستی یەكتر بكەین و گەلی خۆمان بپارێزن".
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە دوانیوەڕی ئەمڕۆ لە هۆتێل دارین بۆ ڕاگەیاندنی بە فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان - سووریا ساز درابوو، هاوكات سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد لە پشتیوانی و هەڵوێستی دڵسۆزانەی بۆ ئەو یەكڕیزییەی نێوان هەر چوار پارتییە سیاسییەكە و كۆكردنەوەیان لە پارتیێكی نوێدا.
مەلا گوتی: "كاری ئەو پارتییە نوێیە دژایەتیكدرنی هیچ كەسێك نییە، دەرگای پارتییەكەیش بە ڕووی هەموو ئەوانەدا كراوەیە كە باوەڕی بە ڕێبازی بارزانی هەیە، زیاتر گوتی، "پاش گەڕانەوە بۆ وڵات(ڕۆژئاوا)، پێویستە كار بكەین بۆ قۆناخی داهاتوو كە پاراستنی ناوچەكانمان و گەلی كوردە لە ڕۆژئاوای كوردستان، هاوكات خۆدوورگرتنە لە شەڕی كورد و كورد."
سعوود مەلا گوتیشی "دەرگای پارتی ئێمە بۆ دانوستان كراوەیە، بەوپێیە دەتوانین رۆژئاوا رزگار بكەین، با بە روحێكی نیشتمانی رێككەوتنی هەولێر زیندوو بكەینەوە و دەست لە دەستی یەكتر بكەین و گەلی خۆمان بپارێزن".
ئاماژەیشی دا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی سەركردایەتی نوێ چاو بە كاروبارە ڕێكخراوەییەكاندا بخشێنێتەوە، لەنێویشیاندا بابەتی نوێنەرایەتییكردن پێوەست بە ڕێكخراوی عەفرین، نوێنەرایەتیی ئافرەت و هەندێ كایەی پێوەست بە كاری مەیدانیی ڕۆژانە.
پێنجشەممەی رابردوو 3ـی نیسان، بە پشتگیریی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، بۆ ماوەی سێ رۆژ و لە شاری هەولێر، هەریەك لە پارتیی ئازادیی كورد بە سەركردایەتیی مستەفا جومعە، پارتیی ئازادی بە سەركردایەتیی مستەفا ئوسۆ، ئەلپارتی بە سەركردایەتیی عەبدولحەكیم بەشار، پارتیی یەكێتیی كورد بە سەركردایەتیی عەبدولباست حەمۆ و بە بەشداریی 650 ئەندام، كونگرەیەكی داخراویان بۆ دامەزراندنی حزبێكی نوێ بەست.
لەو كۆنگرەیەدا ئەو چوار ثارتییة هەڵوەشاندنەوەی خۆیان راگەیاند و ثارتییَكی نوێیان بە ناوی (پارتیی دیموكراتی كوردستان لە سووریا) دامەزراند كە 51 ئەندامی سەركردایەتی هەیە. بۆ سەركردایەتیی ئەو ثارتییةیش، هەریەك لە عەبدولحەكیم بەشار، سعوود مەلا خۆیان كاندید كرد و لە هەلَبژاردنێكدا كە لە نێوان ئەندامانی سەركردایەتیی ثارتییة نوێیەكە كرا، سعوود مەلا بە كۆكردنەوەی 31 دەنگ سەركەوت.




