وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق (15) هه‌زار كه‌س داده‌مه‌زرێنێت

حكومه‌تی عێراق له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتی ئه‌مساڵی وڵات‌دا، (15) هه‌زار پله‌ی دامه‌زراندنی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ته‌رخان كردووه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی ڕافع عیساوی وه‌زیری دارایی عێراق، كه كۆپیه‌كی بۆده‌زگاكانی راگه‌یاندن ناردووه، وه‌زیری دارایی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، (15) هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتی ئه‌مساڵدا، بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ته‌رخان كراوه.
حكومه‌تی عێراق له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتی ئه‌مساڵدا، (5200) پله‌ی دامه‌زراندنی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆش ته‌رخان كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه له ئێستادا عێراق خاوه‌نی یه‌ك ملیۆن چه‌كداره و ده‌که‌ونه ژێر فه‌رمانی نوری مالیكی وه‌ک فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کان.




