دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵیادی دامەزراندنی دەلال تی ڤی پیرۆز دەكات

بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی تەلەڤزیۆنی دەلال تی ڤی
سڵاو و ڕێز
دەلال تی ڤی وەك كەناڵیَكی لۆكاڵی لە شاری زاخۆ لە ماوەی 8 ساڵەی تەمەنیدا خزمەتێكی بەرچاوی بە كاروانی میدیای كوردی كردووە و ئامانجی سەرەكی بڵاوكردنەوەی ڕۆشنبیریی گشتی و گەیاندنی پەیامی نیشتیمانی و نەتەوەیی بووە؛ هاوكات لە بوارە جوداكاندا هەنگاوی باشی ناوە و بە شێوەیەكی پیشەییانە مامەڵەی لەگەڵ تەواوی كایەكاندا كردووە.
بە بۆنەی 8 ساڵەی تەمەنی تەلەڤزیۆنەكەتانەوە دەستی یەكە بە یەكەتان دەگوشین و ئومێدی بەردەوامبوون و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین، هاوكات لێتان دەخوازرێ، وەك هەمیشە بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ هەواڵ و رووداوەكاندا بكەن و جەخت لە ژیانی تەبایی و برایەتیی كۆمەڵگەی كوردستان بكەنەوە.
جارێكی دیكە دەستخۆشیتان لێدەكەین و پیرۆزە.
دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
10/4/2014

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
