٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان: هێشتا بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئاگادار نەکراومەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.INFO/ سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، هێشتا بە فەرمی ئاگادار نەکراومەتەوە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان.

سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، محەممەد سادق سورچی، بەKDP.INFOـی راگەیاند: هێشتا بە فەرمی لەبارەی ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ئاگادار نەکراومەتەوە، چونکە پێویستە 48سەعات پێش کۆبوونەوە ئاگادارم بکەنەوە، ئەو کات وادەی دنیشتنی پەرلەمان دیاری بکرێت.

محەممەد سادق سورچی گوتیشی: پێویستە لایەنەکان بگەنە ریَککەوتن ئەوکات داوا بکەن پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تێدا ھەڵبژێردرێت.

سورچی روونیشی کردەوە، تەنھا لە راگەیاندن ئەوەم بیستووە کە ھەفتەی داھاتوو پەرلەمان کۆ دەبێتەوە و، من بە فەرمی ئاگادار نەکراومەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ھەندێک لە دەزگا راگەیاندنەکان بڵاویان کردووەتەوە، ئەگەری ئەوە ھەیە ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و تێدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ھەڵبژێردرێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار