٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەوزاد هادی: خزمەتگوزاری دەگەیەنینە 16 هەزار پارچە زەوییەكەی 8ـی حەسارۆك

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- /KDP.infoسەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر دەڵێت، بەرنامەی کاری ئێمە بەردەوامییە لە ئاوەدانکردنەوەی شاری هەولێر؛ ڕاشیگەیاند، لەبەرنامەیاندایە خزمەتگوزاریی نوێ بگەیەننە کەرتی 8ـی حەسارۆک لە شاری هەولێر.

لەبارەی بەرنامەی کاری خۆیەوە سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، نەوزاد هادی، کاندیدی ژمارە (1) لە لیستی 76ـی ئەنجوومەنی لە لێدوانێکدا بۆ KDP.infoگوتی: "بەرنامەی کاری لیستی 76 بەردەوامیی کاروانی ئاوەدانییە لەم چەند ساڵەی ڕابردوو لە شاری هەولێر ئەنجامداممان داوە و بە شێوەیەکی ئاسۆیی سەرجەم قەزا و ناحیە و گوندەکانی گرتووەتەوە و، ئەو کاروانی ئاوەدانییە بەردەوام دەبێت و بەپێی ئەو بەرنامانەی لەبەردەممانە تەواوی دەکەین، چارەسەرکردنی گرفتی نیشتەجێبوونە، زیادکردنی هەلی کارە، زیادکردنی پرۆژەکانی خزمەتگوزاری ئاو کارەبا و رێگاوبان و پەروەردە و تەندوستییە، ئێمە و حکوومەت وەک تیمێکی بەهێز کار دەکەین بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان".

دەربارەی پێشوازیی خەڵک لەبەرنامەی لیستی 76ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان گوتی: "لە ئەنجامی ئەو ئاوەدانییەی لە شاری هەولێر هەیە، خەڵک پێشوازیێکی زۆر لە کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرنامەی کاری لیستەکەمان دەکەن، خەڵک ئومێدێکی زۆری بەو کاروانەی ئاوەدانیی شاری هەولێر هەیە کە بەبێ جیاوازی بۆ هەموو خەڵک و وەک یەک ئاوەدانی گەیەنراوە ".

دەربارەی کەرتی 8ـی حەسارۆک کە 16 هەزار پارچە زەوییە لە سەر ڕێگای کەسنەزان - هەولێر چەند ساڵێکە بەسەر فەرمانبەران و چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا دابەش کراوە، بەڵام تائێستا خانوویان لەسەر دروست نەکراوە، نەوزاد هادی ڕوونی دەکاتەوە کە ئێستا ئەو کەرتە ڕێگا پێدراوە، خەڵک دەست بە دروستکردنی خانووەکانیان بکەن، چونکە هیچ گەڕەکێک نییە لە هەولێر خزمەتگوزارییەکانی تەواو بووبێت، ئینجا خەڵک چووبێت خانووی دروست کردبێت، بۆیە خاوەنی زەوییەکانی ئەو کەرتە دەتوانن مۆڵەتی خانوو وەربگرن و گوتششی: "بۆ ئەمساڵ هێڵی ڕێگا سەرەکییەکانی ئەو کەرتەمان دەست پێ کرد و تۆڕی ئاو کارەبا لە ساڵی 2014 لە چوارچێوەی بەرنامەکان دانراوە".

کارزان هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار