٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داوودئۆغڵو: هیچ بڕیارێک نییە بۆ داخستنی خوێندنگە تورکییەکان لە دەرەوەی وڵات

سەرچاوە: KDP.info

ئانادۆڵ- KDP.info/ وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەحمەد داوودئۆغڵو، رایگەیاند هیچ فەرمانێک بۆ داخستنی خوێندنگە تورکییەکان لە دەرەوەی وڵات دەرنەکراوە.

 وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەحمەد داوودئۆغڵو لە میانی میوانداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی 24ـی تورکیا رایگەیاند: نە وەزارەتەکەی و نە حکوومەتی تورکیا، هیچ بڕیارێکیان نەداوە بۆ داخستنی خوێندنگە تورکییەکان لە دەرەوەی وڵات.

هەرێمی كوردستانیش یەكێكە لەوانەی كە ژمارەیەكی زۆر خوێندنگە و زانكۆی ئیشكی توركیای تێدا هەیە و بە نێوی فەزالەر كراونەتەوە.

خوێندنگەكانی فەزالەر زیاتر لە 2000 دەبێت و لە زۆرێك لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا و ڕووسیایش هەی.

دەنگۆی داخستنی خوێندنگەكانی فەزالەر پاش ئەوە دێت كە ناكۆكی كەوتە نێوان سەرۆكوەزیرانی توركیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و فەتحولڵا گویلەن و بەوپێیەی كە فەزالەر سەربە گویلەنن، دەنگۆی داخستن جۆرێك لە دڵەڕاوكێی خستبووە دڵی قوتابیانی خوێندنگەكانی فەزالەر لە هەرێمی كوردستانیشدا.

هەواڵی پەیوەندیدار