ژمارەكان، بەرزبوونەوەی ڕێژەی دەنگكەكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان نیشان دەدەن

هەولێر- KDP.info/ پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هێزێکی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی کوردستان، لەم هەڵژاردنانەیشدا چاوەڕوانی بەدەستهێنانی دەنگێکی زۆر دەکات لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان و لە سنووری ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش هەمان چاوەڕوانیی هەیە.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی ساڵی 2010 لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە کۆکردنەوەی 930 هەزار دەنگ توانی ببێتە هێزی یەکەم لە هەرێمی کوردستانیش لەهەمان هەڵبژاردن لە هەرسێ پارێزگاکەی کوردستان 670965 هەزار دەنگی بە دەست هێناوە بەم شێوەیە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 28 کورسی پەرلەمانی مسۆگەر کرد لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنی ساڵی 2013 بۆ پەرلەمانی کوردستان لە هەرسێ پارێزگای هەولێرو سلێمانی و دهۆک توانی ببێتە هێزی یەکەم بە جۆرێک بە کۆکردنەوەی 719004هەزار دەنگ 38 کورسی پەرلەمانی کوردستانی بە دەست هێنا، ئەگەر بەراوردی دەنگی پارتی لە نێوان هەردوو هەڵبژاردن بکرێت ئەوە 48039 هەزار دەنگ پارتی لە نێوان چوار ساڵدا زیادی کردووە لە کاتێکدا پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی 2010 لە سلێمانی 84 هەزار دەنگی بە دەستهێناوە و بەڵام لە هەڵبژاردنی 2013 ژمارەکە بەرز بۆتەوە بۆ 92859 دەنگ لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنی 2009 دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەیەکەوە بوون کە بەهەردوو حزب 1،370،076 دەنگیان هێناوە، لە ساڵی 2005 لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی و چەند هێزێکی دیکە (1،570663) هەزار دەنگیان بەدەست هێناو 105 کورسیان لەژێر ناوی "لیستی نیشتیمانیی کوردستان" بە دەست هێنا کە هەرلەو ساڵەدا ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان لە 105 کورسییەوە بەرز کرایەوە بۆ 111 کورسیی پەرلەمان کە تێیدا حیساب بۆ کۆتاکان كرا و لەهەمان ساڵدا و لەیەک کاتدا دەنگدەری کوردستان کە (1،753،919) کەس بوون دەنگیان دا بۆ هەرسێ ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کوردستان، ئەنجوومەنی نیشتیمانیی عێراق، ئەنجوومەنی پارێزگاکان و دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێشەوەی سەرجەم هێزەکانی دیکەوە بوو لە کوردستان، بە جۆرێک لە شاری هەولێر بە کۆکردنەوەی (756،322) سێسەد و بیستودووهەزار و حەوسەد و پەنجاوشەش هەزار دەنگی بە دەست هێنا، لە شاری دهۆک بە کۆکردنەوەی (570، 246) هەزار دەنگ لە پارێزگای سلێمانیش (95)هەزار دەنگی بە دەست هێنا؛ هەرچەندە لەو کاتەدا ئاماری دروست و تەواو لەسەر ژمارەی دەنگەکان بڵاو نەکرایەوە بەڵام دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەو شێوەی سەرەوە بوو.
لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992 پارتی دیموکراتی کوردستان دووبارە بە پلەی یەکەم دەردەچێت. لەم بارەوە ئەندامی باڵای بەرەی کوردستانی لە ساڵی1992، د.عەبدولڵا ئاگرین، بۆ KDP.infoگوتی: "پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی 1992 توانی بە ڕێژەی لە %51 دەنگەکان بە دەست بهێنێت کە بووە براوەی یەکەم".
گوتیشی: "پارتی هەڵبژاردن لە دوای هەڵبژاردن بەرەو هەڵکشان دەڕوات بە تایبەتی بۆ هەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی عێراق و پارێزگاکان، چونکە بەپێی پێوەری هەڵبژاردن ئەم جارە دەنگی پارتی بەرەو هەڵکشان دەڕوات کە پێشبینی دەکرێت دەنگەکان لە کەرکووک و سلێمانی و بەغدا بەرەو هەڵکشان بڕوات ".
شارەزایەکی بواری هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ KDP.infoئەوە دەخاتەڕوو کە بەپێی ئەو سیستەمە تازەی کۆمسیۆن کە لە عێراقدا دیاریی کردووە (سیستەمی نیمچەکراوە) پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگی زیاتر کۆ دەکاتەوە بە جۆرێک دەنگی سەرجەم کاندیدەکانی نافەوتێک و دەگەڕێتەوە بۆ لیستەکەی خۆی، لە هەمان کاتدا پەیڕەوی تاکتیکیی پارتی بۆ هەڵبژاردن زۆر سەرکەوتوانەیە و هاوشێوەی ئەو سیستەمەیە لە کالیفۆرنیای ئەمەریکا، پارتی دیموکراتەکان پەیڕەوی دەکەن بە جۆرێک هەرێمەکان دابەش دەکەن بەسەر کاندیدەکاندا لەو کاتەدا دەنگەکان نافەوتێن و کاندیدەکان چانسی چوونە سەرەوەیان دەبێت هەروەکو سیتەمی هەڵبژاردنەکانی 2010 کە پارتی دیموکراتی کوردستان توانی 28 کورسیی پەرلەمانی عێراق بە دەست بهێنێت .
لەهەمان کاتدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی 2014 پارتی دیموکراتی کوردستان چانسی بەرزبوونەوەی دەنگەکانی دەبێت ئەوەش لەبەر ئەوەی کە وەک د.عەبدولڵا ئاگرین باسی دەکات لە جێگای ئەوەی پارتی دەنگی بۆ هاوپەیمانیی لیستەکەی بڕوات ئەوە بۆ کاندیدەکانی دەگەڕێتەوە، بەو واتایەی ئەگەر پارتی و حیزبێکی دیکە پێکەوە بوونایە بەشێک لە کاندیدەکانی حیزبەکەی دیکە دەنگیان بە ڕێژەیەکی کەم لە کاندیدەکانی پارتی زۆرتر بوایە ئەوا ئەو کاتە دەنگی لایەنگرانی پارتی بۆ حیزبەکەی دیکە دەچوو، ئەوەش وادەکات کە دەنگی پارتی لە یەک خاڵدا کۆ ببێتەوە.
دەرئەنجام لەسەرجەم هەڵبژاردنەکانەوە ئەوە دەردەکەوێت کە پارتی دیموکراتی کوردستان هەر بە هێزی یەکەم لە کوردستان دەمێنێتەوە و بەراورد بە سەرجەم دەنگی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو دەبێتە هێزێكی جەماوەریی پێگە بەهێز نەك هەر لە كوردستان، بەڵكو لە عێراقیشدا .
ئامادەکردنی کارزان هەورامی




