دڵشاد شەهاب: خەڵکێک باس لە بەرنامە و دروشمی خەیاڵی و ناواقیعی دەکەن، بەڵام ئەوەی ئێمە گوتمان، كردمان

هەولێر- KDP.info/ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، دڵشاد شەهاب بە جەماوەری پارتی گوت، خەڵکێک باس لە بەرنامە و دروشمی خەیاڵی و ناواقیعی دەکەن، بەڵام ئەوەی ئێمە گوتمان، كردمان.
بۆ زیاتر هەنگاونان بۆ سەرکەوتنی لیستی 76ـی پارێزگای هەولێر و 213ـی ئەنجوومەنی نوێنەران، دڵشاد شەهاب ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی بە ئامادەبوونی کارگێران و کاندیدان سەرپەرشتیی کۆبونەوەیەکی فراوانی جەماوەری لێژنەی ناوچەی ئاشتی کرد.
لە سەرەتادا دڵشاد شەهاب بە ناوی کاک نێچیرڤان بارزانیی جێگری سەرۆکی پارتی تەئکیدی کردەوە كە ئەویش لە چەند رۆژی داهاتوو بۆ سەرکەوتنی لیستی پارتی، بەشداریی کۆبوونەوە جەماوەرییەکانی شاری هەولێر دەکات، هەروەها دڵشاد شەهاب باسی لە هەموو دەستکەوت و بوژانەوە و ئاوەدانی شاری هەولێر کرد کە ئەمرۆ خەڵکێک باس لە بەرنامە و دروشمی خەیاڵی و ناواقیعی دەکەن و دەڵێن دەیکەین، بەڵام ئیمە گوتمان و کردمان کە خۆتان ئەمرۆ لە هەولێر شایەتی ئەم حاڵەن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا داوای لە جەماوەر کرد دەنگ بە کاندیدانی هەردوو لیستی پارتی بدەن بۆ گەڕانەوە و زامنکردنی قوتی خەڵک و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و پاڵپشتی بەهێزبوونی هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی سەرۆک بارزانی.




