٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە کوڕانی شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانی کرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی 4ی 2014 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێزان شێخ ئازەر و شێخ پێشڕەو کوڕانی حەزرەتی شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانی و ژمارەیەک لە خزمانیان کرد.

لە دیدارەکەدا كە بەرپرسی لقی 21ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، فازڵ ڕەووف ئامادەی بوو، کوڕانی شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانی سوپاسی خۆیان پێشکەش بە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕەخساندی دەرفەتی ئەو دیدارە و ڕایانگەیاند کە ئەوان بۆ ئەوە هاتوون تا پەیمان بە سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن کە پەیڕەوێکی دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی دەبن و لەژێر سەرکردایەتیی سەرۆک بارزانی لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کردستاندا خەبات دەکەن.

هەورەها ڕایانگەیاند کە بەڕەچاوکردنی ڕەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق ئەوان بە پێویستی دەزانن کە دڵسۆزانی گەلەکەمان لە دەوری ڕێبازی بارزانی کۆببنەوە بۆئەوەی بەهێز و تواناوە بەرەو داهاتووەیەکی گەشتر هەنگاو بنێین.

دواتر سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی کوڕانی شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانی و خزمانیان، ڕایگەیاند کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەرێزەوە دەڕوانێتە ئەو هەڵوێستەیان و بەگەرمی بەخێرهاتنیان دەکات.

لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە ڕەوشی ئێستای کوردستان و ناوچەکە کرا.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار