٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە بابا شێخی ئێزیدیان و شاندێكی یاوەری كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی 4ـی 2014 لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە كەسایەتیی ئایینیی ئێزیدی بابا شێخی ئێزیدییان و شاندێكی شێخانی ئێزیدیی دەڤەری شێخان كرد.

لە دیدارێكدا كە سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، فازڵ میرانی و بەرپرسی لقی 20ـی شێخانی پارتی دیموكراتی كوردستان، عەلی عەونی ئامادەی بوون، بابا شێخی ئێزیدییان سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە و وێڕای باسكردنی كێشە و گرفتەكانی ئێزیدییەكان داوای لە سەرۆك بارزانی كرد كە هەرێمی كوردستان خزمەتگوزاریی بۆ خەڵكی ئێزیدی لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دابین بكات بۆ ئەوەی كێشە و گرفتەكانی خەڵكی ئەم دەڤەرە نەمێنن. هەر لەم دیدارە باباشێخی ئێزیدییان پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند و پشتیوانیی خۆیشی بۆ هەڵوێستەكانی هەرێم لەبەرانبەر بەغدا دووپاتكردەوە.

لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانیان سوپاسی هەڵوێستی شاندی میوانیشی كرد و یارمەتیدان و پێشكێشكردنی خزمەتگوزاری بە خوشك و برایانی ئێزیدی بە ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی لەقەڵەمدا.

هەواڵی پەیوەندیدار