٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سعوود مەلا بە سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریا هەڵبژێردرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ بە بڕیاری كۆمیتەی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سووریا ئەمڕۆ سعوود مەلا بە سكرتێری ئەو پارتە هەڵبژێردرا.

سکرتێری پێشووی حیزبی ئازادی کوردی - سووریا، مستەفا جومعە،بە KDP.infoـیڕاگەیاند، كە سێ كەس بۆ پۆستی سكرتێری ئەو پارتە خۆیان پاڵاوتووە، ئەوانیش هەریەک لە عەبدولحەكیم بەشار، سكرتێری پێشووی ئەلپارتی ‌و سعوود مەلا‌ و محەممەد ئیسماعیل و، دواجار كۆمیتەی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سووریا بڕیاری لەسەر سعوود ئەلمەلا دا ببێتە سكرتێر.

وەک مستەفا جومعە ڕایگەیاند، یەکێک لە مەرجەکانی دیاریکردنی سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان سووریا، ئەوە بوو کە دەبێت سکرتێر لە نێوخۆی وڵات(ڕۆژئاوای کوردستان) بێت و بەوپێیەیش سعوود مەلا بە سکرتێر هەڵبژێردرا.

 پارتی دیموكراتی كوردستان لە سووریا هاوپەیمانییەكە لە هەریەكە پارتی دیموكراتی كورد لە سووریا (ئەلپارتی) و هەردوو باڵی ئازادی كورد لە سووریا و پارتی یەكێتیی كوردستانی سووریا پێكهاتووە و لە ئێستایشدا سكرتێری پێشووی ئەو چوار پارتەش بوونەتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی.

سعوود مەلا جیا لەوەی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەلپارتی بووە، ئەندامی دەستەی باڵای کورد - سووریایش بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار