سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم: پارێزگاری پێشووی سلێمانی به لێبوردنی تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم ئازاد نه‌كراوه

هەولێر-KDP.info/ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ڕەتی دەکاتەوە پارێزگاری پێشووی سلێمانی، دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید، بە به لێبوردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئازاد کرابێت.
ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ڕایگەیاندووە، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا هه‌ندێ له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن هه‌واڵێكیان بڵاو كرده‌وه گوایه دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید پارێزگاری پێشووی سلێمانی به لێبوردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئازاد كراوه. ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباریی یاسایی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم رایده‌گه‌یێنین:
كه‌یسی ئازادكرنی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید پارێزگاری پێشووی سلێمانی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێزیان به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌سته‌ڵاتی ده‌ركردنی لێبوردنی تایبه‌تی هه‌یه نه‌ك گشتی، هیچ لێبوردنێكی تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به كه‌یسی ناوبراوه‌وه له‌لایه‌ن جه‌نابیانه‌وه ده‌رنه‌كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری یاسایی
له دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
8/4/2014




