٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کۆمسیۆن، مەشعان جبووری لە ھەڵبژاردنەکان دوور خستەوە... هیرشی کردبووە سەر کورد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- KDP.info/ گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان مەشعان جبووری لە ھەڵبژاردنەکان دوور خستەوە، چونکە ھەندێک لێدوانی داوە پێچەوانەی رێنماییەکانی تایبەت بە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان بووە.

 بەپێی ھەواڵێکێی ماڵپەری فەرمیی کۆمسیۆن، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، سەفا ئیبراھیم مووسەوی، رایگەیاندووە: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی کۆمسیاران بڕیاری دا کە مەشعان جبووری کاندید بۆ پەرلەمانی عێراق لە لیستی ئەلعەرەبییە دوور بخرێتەوە.

سەفا ئیبراھیم مووسەوی گوتیشی: ھۆکاری دوورخستنەوەی مەشعان جبووری لە ھەڵبژاردنەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ھەندێک لێدوانی وروژێنەری بۆ ھەستی نەتەوایەتی لە ھەندێک دەزگای راگەیاندن داوە لە میانەی بەرێوەچوونی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان.

مووسەوی داوایشی لە کوتلە و کاندیدەکانی بەشدار لە ھەڵبژاردنەکان کرد، پابەندی رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بن لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان.

مەشعان جبووری پێشتر ھەندێک لێدوانی دژی نەتەوەی کورد داوە و رایگەیاندبووە، "پڕۆژەیەکەم ئامادە کردووە بۆئەوەی عێراق لە داگیرکاریی کورد رزگار بکەم."

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار