٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عارف تەیفور بۆkdp.info: سبەی شاندی پەرلەمانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی گفتۆگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، بڕیارە سبەی چوارشەممە شاندی پەرلەمانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی شاندی پەرلەمانی عێراق، عارف تەیفور، بەkdp.infoـی راگەیاند: دوێنی شاندی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی بەغدا کۆ بووەوە، كە حوسێن شەھرستانی یەكێكیان بوو بڕیاریش وایە سبەی ئەو شاندە سەردانی ھەرێمی کوردستانیش بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە، بۆئەوەی بتوانن بگەنە رێککەوتنێک لەبارەی کێشەی پڕۆژەیاسای بودجە و کێشەی نەوتەوە.

عارف تەیفوور گوتیشی: لە کۆبوونەوەی ئەو شاندەی پەرلەمان لەگەڵ حوسێن شەھرستانیی جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە، ھەڵوێستێکی ئیجابی لەبەرامبەر کێشەکان ھەبوو و نەرمییشی پێشان داوە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەدووریشی زانی تا دوای ھەڵبژاردنەکان، پەرلەمانی عێراق بتوانێت پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند بکات.

سەبارەت بە پێشنیازە نوێیەکەی حکوومەتی ھەرێم، تەیفوور گوتی، رەوانەکردنی رۆژانە 100ھەزار بەرمیل نەوتی ھەرێمی کوردستان و پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ ھەڵسەنگاندنی نەوتی ھەرێم خاڵێکی ئیجابییە و پێویستە گفتوگۆی لەسەر بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بەغدا وەڵامی ئەو پێشنیازەی نەداوەتەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار