٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەسەنتەری سۆران زیاتر لە 87%ـی هاووڵاتیان‌ و 96%ـی دەنگدەری تایبەت کارتی دەنگدانییان وەرگرتووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

سۆران- KDP.info/ بەرپرسی هەڵبژاردنی سۆرانی سەربە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، رایگەیاند، لەسەنتەری سۆران زیاتر لە 86%ـی هاووڵاتیان کارتی دەنگدانییان وەرگرتووە، لەگەڵ 96%ـی دەنگی تایبەت، خەڵکیش بەردەوام سەردانییان دەکات بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان، هیواخوازیش بوو پەلە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانی دەنگدانیان، چونکە ماوەیەکی کەمییان لەبەردەمدا ماوە

.
لەبەردەوامی قسەکانیدا م-عەلی رەسووڵ گوتی "لە سەنتەری قەزای سۆران لە کۆی نزیکەی 40 هەزار دەنگدەر 86% کارتی دەنگدانیان وەرگرتووە، هەروەها سەربازیش واتە دەنگی تایبەت، لە کۆی 5560 کەس، زیاتر لە 5350 کەس کارتی دەنگدانیان وەرگرتووە، نزیکەی 250 کەسیش ناوی نەگەڕاوەتەوە، ئەوانیش ئەو خەڵکانەن کە لە دوای ساڵی 2009 لە ئاوارەیی گەڕاونەتەوە و لە دوای نیشتەجێبوونیان سەردانی کۆمسیۆنییان نەکردووە بۆ تۆمارکردنەوەی ناوەکانییان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار