ئومێد خۆشناو، ناوی دوو کاندیدی گۆڕان بۆ سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرا دەکات

هەولێر-/KDP.infoئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، سەرکردایەتیی پارتی ئاگاداری کردوونەتەوە پێش هەڵبژاردن دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، گوتیشی كە یووسف محەممەد و عینایەت حاجی عومەر دوو كاندیدی گۆڕانن بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی پەرلەمان.
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئومێد خۆشناو، لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە بۆKDP.infoگوتی: "بڕیاری پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەیە پێش هەڵبژاردن دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرێت و کابینەی نوێ دروست بکرێت، ئەمە وەک پەیامی گشتی، ئەوەش بە ئێمە ڕاگەیەنراوە و ئەوە بڕیاری پارتی دیموکارتی کوردستانە پێش هەڵبژاردن دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵبژێردرێت"، گوتیشی: "بەپێی تێگەیشتنی ڕێكکەوتنەکان سەرۆکی پەرلەمان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان دەبێت کە ئەوانیش دوو کاندیدیان هەیە کە یووسف محەممەد و عینایەت حاجی عومەر دەبن".
ئەوەشی خستەڕوو "پارتی بۆچوونی وایە بارودۆخی کوردستان ئەوە دەخوازێت کە حکوومەتێکی بنکەفراوانی و کۆدەنگ دروست بێت، بۆ وەڵامدانەوەی ئەگەرەکان و ئەو کێشانەی هەیە وەک پارتی هیواخوازین حیزبەکان بەپێی قەبارەیان پشکیان لە حکوومەت بدرێتێ."
بەکرو کارزان هەورامی




