٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکگرتوو: پارتی سوورە لەسەر ئەوەی کە پێش ھەڵبژاردنەکان کابینەی نوێ رابگەیەنرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/سەرۆکی شاندی دانوستانکاری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئاشکرای کرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان ھەردوو شاندی پارتی و یەکگرتووی ئیسلامی پێشنیازەکانیان داوە بە شاندی پارتی و وەها بڕیارە ھەر ئەمڕۆیش وەڵامی کۆتاییان بدرێتەوە. هاوكات گوتی، پارتی دیموکراتی کوردستان سوورە لەسەر ئەوەی کە پێش ھەڵبژاردنەکان پەرلەمان کۆ ببێتەوە و کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رابگەیەنرێت و "ئێمەش پشتگیری لێ دەکەین."

سەرۆکی شاندی دانوستانکاری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، مەولوود باوەموراد، بە kdp.infoـی راگەیاند: ئەمڕۆ ھەردوو شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبوونەوە وتێدا ئێمە ئیستحقاقی خۆمان و پێشنیارەکانمان خستە بەردەم شاندی پارتی و بڕیاریشە ھەرئەمڕۆ کۆتا وەڵامی ئێمە بدرێتەوە.

مەولوود باوەموراد گوتیشی: ئێمە لە رابردوودا شەش ھەڵبژاردەمان خستووەتە بەردەم شاندی پارتی و جیاوازی لەسەر یەکێک لە ھەڵبژاردەکان ھەبووە، ئێمە داوای ئیستحقاقی ھەڵبژاردنی خۆمان کردووە و بڕیارە لە چەند سەعاتی داھاتوودا وەڵاممان بدرێتەوە.

سەرۆکی شاندی دانوستانکاری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان راشیگەیاند: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان ھەردوولا ئیجابی بوو، چاوەروان دەکرێت وەڵامەکەیشی ئیجابی بێت.

هاوكات ئاماژەی دا، "پارتی دیموکراتی کوردستان سوورە لەسەر ئەوەی کە پێش ھەڵبژاردنەکان پەرلەمان کۆ ببێتەوە و کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رابگەیەنرێت و ئێمەش پشتگیری لێ دەکەین."

 بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار