٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پارێزگاری نەینەوا: زیاتر لە 63%-ی هاووڵاتیانی نەینەوا دەخوازن هەرێمێک پێک بێنن

سەرچاوە: KDP.info

نەینەوا- KDP.info/ پارێزگاری نەینەوا، ئەسیل نوجێفی دوێنێ دووشەممە ڕیگەیاند، لە ڕاپرسییەکدا کە ڕێکخراوێکی بیانی سازی داوە، زیاتر لە 63%-ی خەڵکی نەینەوا خواستی بەهەرێمبوونی پارێزگاکەیان هەیە و گوتیشی "بژاردەمان بۆ بەهەرێمبوون، پێوەندی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە نابێت."

 لە بەیاننامەیەکیدا کە دانەیەکی دەست کەوتووە، "پێکهێنانی هەرێمی نەینەوا ویستێکە و هەمیشە لە هەڵکشانە، بەڵام ئێمە وابەستەی هەنگاوی کردەیین بۆ پێکهێنانی هەرێمی نەینەوا، بەڵام پاش هەڵبژاردنەکان."

نوجێفی جەخت دەکاتەوە کە پێویستیان بە خۆسازدان هەیە بۆ بەهەرێمکردن و گوتیشی "بژاردەمان بۆ بەهەرێمبوون، پێوەندی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە نابێت، بەڵام ڕەنگە بمانخاتە سەر ڕێگەیەکی ئاسان یان قورس بۆ پێکهێنانی هەرێمی نەینەوا."

 

هەواڵی پەیوەندیدار