٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی: ئامادە نین چیی دی پێکهێنانی کابینەی نوێ دوا بخەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ دواکۆبوونەوە لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامیدا دەکەن و دەبێت پێش 30/4 کابینەی هەشتەم پێک بێت. گوتیشی " ئامادە نین بە هەر هۆکارێک بێت چیی دی پێکهێنانی کابینەی نوێ دوا بخەین."

ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتیی دیموکراتی کوردستان، دڵشاد شەهاب، بە ڕۆژنامەی خەباتی ڕاگەیاندووە، دواکۆبوونەوەیان لەگەڵ هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتیمانیدا کردووە و چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایین.

دڵشاد شەهاب ڕایگەیاند کە، لە کۆبوونەوەکەی دوێنیی نێوان پارتی و گۆڕان و پارتی و یەکێتیدا، شاندی پەرتی دیموکراتی کوردستان کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتیی دەکات، ڕاشکاوانە پەیامی خۆی بە هەردوو لا گەیاندووە کە دەبێت بەرلە 30/4 کابینەی هەشتەم پێک بهێنرێت و "ئێمە ئامادە نین بە هەر هۆکارێک بێت چیی دی پێکهێنانی کابینەی نوێ دوا بخەین."

گوتیشی "سوورین لە پێکهێنانی کابینەیەکی بنکەفراوان کە تێیدا کۆی لایەنەکان بەشدار بن."

بە گوتەی شەهاب ئەمڕۆیش دواکۆبوونەوە لەگەڵ هەریەک لە یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامیدا ساز دەدرێت.

هاوکات دەڵێت، "پارتی ئامادەیە لە دەستکەوتەکانی خۆی کەمتری پێ ببڕێ و نەرمیی نواندووە، ئەمەیش بۆ ئەوە بووە کابینەیەکی بنکەفراوان پێک بهێنرێت، کە خواستی خەڵکی کوردستانە."

دەربارەی دواکۆبوونەوەیشیان لەگەڵ کۆمەڵ و یەکگرتوودا، شەهاب ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەکانی پێشووتریش ڕاو بۆچوونی زۆر نزیکمان هەبووە، لەسەر پۆستەکانیش گفتوگۆمان کردووە و وەها چاوەڕوان دەکرێت ئەمەیش دواکۆبوونەوە بێت بۆ گەیشتن بە ئەنجام."

هەواڵی پەیوەندیدار