٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە لایەنەکان لە نزیكترین كاتدا وەڵامی یەكدی بدەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- ڕووداو- KDP.info/ سەرۆكی شاندی دانوستاننكاری پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، كۆبوونەوەكانی لەگەڵ شاندی دانوستانكاری بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئەرێنی ناو برد و رایگەیاند، لەسەر هەندێك بابەتی سەرەكی رێككەوتوون، بۆ هەندێك شتی دیكەش پێویستە لە نزیكترین كاتدا وەڵامی یەكدی بدەنەوە.

نێچیرڤان بارزانی دەربارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەی نێوانیان لەگەڵ شاندی دانوستانكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گوتی "لە كۆبوونەوەكەدا ماوەی دوو رۆژمان خستووەتە بەردەم برادەرانی یەكێتی تاكو لەگەڵ مەكتەبی سیاسی كۆ ببنەوە و وەڵاممان بدەنەوە".

 نێچیرڤان بارزانی دووپاتی دەكاتەوە كە پێكهێنانی حكوومەت لەوە زیاتر دوا ناخەن و ئێدی چاوەڕێ ناكەن.

 بەپێی زانییارییەكان، لە كۆبوونەوەی نیوان پارتی و یەكێتیدا پارتی ئامادە نەبووە داواكانی یەكێتی لەسەر پۆستی وەزارەتی پێشمەرگە یان ناوخۆ قبووڵ بكات و، بە شاندی یەكێتی گوتووە ئەو دوو وەزارەتە لەنێوان پارتی و گۆڕاندا یەكلایی بوونەتەوە. لە تەوەرێكی دیكەی قسەكانیدا، سەرۆكی شاندی دانوستانكاری پارتی سەبارەت بە ناكۆكییەكانی هەولێر و بەغدا دوا و گوتی، هۆكاری نەناردنی 100 هەزار بەرمیل نەوت لەم مانگەدا تەكنیكییە، لەگەل بەغدا رێككەوتوون وەكو نیەتپاكییەكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ چارەسەركردنی گرفتەكان، رۆژانە نەوتەكە بنێردرێتە دەرەوە.

نێچیرڤان بارزانی جەختیشی لە بەڵێنەكانی خۆی كردەوە و گوتی، كە ئەگەر نەوت بفرۆشرێت بەشێكی داهاتەكەی بۆ گیرفانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار