پارتی لە پارێزگا نۆێكەی هەرێم، كێبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەكانی ئەو پارێزگایە دەكات

هەڵەبجە- KDP.info/ ئەمرۆ لە شاری هەڵەبجە لە لقی 12یپارتی دیموكراتی كوردستان و بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی 12، سەعید سەلیم و جەماوەرێكی بەرفراوانی دەڤەرەكە، مەراسیمێك بۆ ناساندن و پاڵپشتیكردنی كاندیدەكانی پارتی لە هەر دوو لیستی 213 ـی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و 76 ـی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێم مەراسیمێکی بەرفراوان بەرێوە چوو.
سەرەتای مەراسیمەكە بە مارشی ئەی رقیب و چەند ساتێك وەستان بۆ رێزلێنان لە گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی ریگەی رزگاریی كوردستان سەروەریان بارزانیی نەمر و كاكە ئیدریسی هەمیشە زیندوو دەستی پێكرد. پاشان بەرپرسی لقی 12، سەعید سەلیم، ئاماژەی بە بنەما سەرەكییەكانی دروستبوون و بونیادنانی پارتی كرد و گوتی كە پارتی هەر بە ناوەكەیدا روون و ئاشكرایە كە هەر لە سەرتاوە كاری بۆ بەرجەستەكردنی دیموكراسیەت لە واقیعی كوردستان كردووە و هەر بۆیە پێشەوا و پێشرەوی دیموكراسیەتە لە كوردستاندا.
لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا بەرپرسی لقی 12 تیشكی خستە سەر خەباتی نەتەوەیی پارتی لە رابردوودا و ئاماژەی بە هەردوو شۆرشی ئەیلوول و گوڵانی پێشكەوتووخواز كرد و رایگەیاند گەر لە ئیستاشدا مەبەست لە دەنگدان ئاوەدانی و خزمەتگوزاری و دەوڵەتداری و ئیدارەكردنی وڵات بیت، بە شێوەیەكی دروست ئەوا دەبێت دەنگ بە پارتی بدەین.
لە درێژەی گوتەكانیدا سەعید سەلیم سەردانەكانی سەرۆكی هەرێم، مەسعوود بارزانی وەبیری جەماوەری ئامادەبووی مەراسیم هێنایەوە و گوتی لە سەردانەكانی جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانیدا دوو بەڵینی بە خەڵكی هەڵەبجە و دەوروبەری دا كە هەردوو بەڵێنەكەیشی لە ئەرزی واقیعدا هێنایە دی كە كردنەوەی زانكۆی لەم شارە و بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بوو، كە زۆر لە ناحەزانی ئەم حزبەیش هاتنەدی ئەم دوو بەلێنەیان بە خەون دەزانی؛ دووپاتیشی كردەوە كە داكوكیكاری راستەقینە و سەرسەختی داواكاری و وەدیهێنانی مافەكانی خەڵك بە گشتی و پارێزگای هەڵەبجە بە تایبەتی هەر پارتی و سەرۆكی بارزانین، هەر بۆیە داوای لە ئامادەبووان و هاووڵاتیان كرد دەنگ بە حەق بدەن كە ئەویش دەنگدانە بە پارتی و لیستەكانی.
پاش گوتەكانی بەرپرسی لق كاندیدانی لیستی 213 پارتی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زیاتر خویان بە ئامادەبووان ناساند و پاش پێشكەشكردنی سروود و هەڵپەركی ئامادەبووان كاندیدەكانی لیستی 76 پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی خۆیان زیاتر بە ئامادەبووان ناساند.
ئارمان مەلازادە




