سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە خاتوو زەكیە ئیسماعیل حەقی دەكات

ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی 4ـی 2014 لە سەڵاحەددین سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، پێشوازی لە ئەندامی پێشووی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و سكرتێری پێشووی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان، خاتوو زەكیە ئیسماعیل حەقی كرد.
لە دیدارێكدا باسی ڕەوشی كوردستان و پێشكەوتن و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان كرا و هەروەها بارودۆخی سیاسی و گشتیی عێراق گفتوگۆی لەبارەیەوە كرا.
هەر لەم دیدارەدا ڕۆڵی بەرچاوی كوردە فەیلییەكان لە خەباتی گەلی كورد و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و ڕۆڵ و قوربانیدان و تێكۆشانی خوشك و برایانی كوردی فەیلی بە بەرز نرخێندرا.




