پەیامی سەرەخۆشی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی كۆچی دوایی دایكی ڕابەری ئێستای بزووتنەوەی ئیسلامی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
برای بەڕێزم مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز
بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان و هاوسەری خوالێخۆشبوو مامۆستا عەلی عەبدولعەزیز خەمناك بووین. بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم. لە خودای مەزن داواكارم سەبووری و ئارامی بە گشت لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
7ـی 4ـی 2014




