٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھاووڵاتیانی شاری ھەولێر پشتگیریی خۆیان بۆ ھەر دوو لیستی 213و76 پارتی دیموکراتی کوردستان دووپات دەکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ ھاووڵاتیانی شاری ھەولێر پشتگیریی خۆیان بۆ ھەردوو لیستی 213و76 پارتی دیموکراتی کوردستان دووپات دەکەنەوە و بە تاکە نوێنەری راستەقینەی خۆیانیان دەزانن بۆ بەدەستھێنانی مافەکانیان و خزمەتکردنی زیاتریان.

ھاووڵاتی شەمسەدین حەمەد سۆرانی بە kdp.infoراگەیاند: من دەنگ بە ھەردوو لیستی 213پارتی بۆ پەرلەمانی عێراق و76بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دەدەم، چونکە دڵنییام لەوەی ھەر بەڵێنێک بدات جیبەجێی دەکات، نموونەش بۆ ئەمە پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانە لە رووی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی کە بینیمان ئەمساڵ ھەولێر بە پایتەختی گەشتیاریی عەرەبی ھەڵبژێردرا ئەمەش ھەموو بۆ خەمخۆریی پارتی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شارە.

ھەڤال خۆشناویش دەڵێت: دەنگی خۆم بە ھەردوو لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەم بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی ھەرێمی کوردستان بکرێت، ھەروەھا لە پەرلەمانی عێراقیش بۆ ئەوەی داکۆکی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەن، چونکە ھەمیشە پێشەنگ بووە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان، ئەمەش ھەموو بۆ سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی دەگەڕێتەوە.

 

لای خۆشیەوە ھاووڵاتی ھەڤاڵ ماموستا شیخەڵڵا بۆkdp.infoگوتی: بۆیە دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان ددەم، چونکە ھیچ بەڵێنێک بە خەڵک نادات کە جێبەجێی نەکات، وەک چۆن ھەندێک لە کاندیدان ھەندێک بەڵێن دەدەن کە سوور دەزانی ناتوانن جێبەجێی بکەن، بۆیە پێویستە خەڵکی ھەرێمی کوردستانیش ئەوە لەبەرچاو بگرن و دەنگ بەو کاندیدانە بدەن کە دەزانن دەبنە نوێنەری راستەقینەی ئەوان.

محەممەد عەباس بیرەباتی سەقامگیریی هەرێمی كوردستانی خستە بەر باس و گوتی: ئەو پێشکەوتنەی لە ھەرێمی کوردستان لە ڕووی ئەمنی و خزمەتگوزاری بە دی ھاتوو،ە نموونەن بۆئەوەی دووبارە متمانە بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین، چونکە ئێمە باش دەزانین ئەم جارە زیاتر خزمەت بە ئێمە دەکەن، ھەر بۆیە داوا لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکەم دەنگ لە لیستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەن.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار