شاندی دانوستاندنکاری بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی لە کۆبوونەوەدان

هەولێر- KDP.info/ شاندی دانوستاندنکاری بزووتنەوەی گۆڕان گەیشتە نووسینگەی تایبەتیی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە شاری هەولێر و بە گەیشتنیشیان کۆبوونەوەی شاندی هەردوولا دەستی پێکرد.
بڕیارە لەو کۆبوونەوەیەدا، شاندی گۆڕان وەڵامی بزووتنەوەکەیان لە بارەی دواپێشنیازی پارتی بدەنە شاندی پارتی.
پێشتر پارتی دیموکراتی کوردستان پێشنیازێکی خستە بەردەم بزووتنەوەی گۆڕان، بەوەی وەزارەتی پێشمەرگە لە کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بدرێتە گۆڕان.




