٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەسرۆ گۆران: کۆبوونەوەی نێوان گۆڕان و پارتی و یەکێتی ئیجابی دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- /KDP.infoبەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، چاوەڕی دەکرێت کۆبوونەوەی نێوان گۆڕان و پارتی و یەکێتی ئیجابیانە بێت. لەسەر ئەو باوەڕەیشە كە پێش هەڵبژاردنەکان حکوومەت پێکدەهێنرێت.

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان،خەسرۆ گۆران، بۆKDP.infoگوتی:ئەمڕۆ کۆبوونەوە لە نێوان پارتی و گۆڕان و یەکێتیدا ساز دەدرێتو ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان لەسەر پێکهێنانی حکوومەت دەبێت، "ئومێدەوارین پێش هەڵبژاردن حکوومەت پێکبهێنرێت و خەڵکی کوردستانیش پێی شاد بێت".
ئەوەشی خستەروو کە ڕێكکەوتن لەسەر پۆستەکانی کابینەی حکوومەت کراوە و هێشتا ئەنجامی کۆبوونەوەکانیش ماون، گوتیشی: "بە گەشبینییەوە لە کۆبوونەوەکەی پارتی و گۆڕان و یەکێتی دەڕوانین".
بەکرو کارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار