گەنجێک بەبلۆک کوژرا

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر دەڵێت، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر گەنجێک بە بلۆک کوژراوە، بەڵام هێشتا تەرمەکە نەناسراوەتەوە.
بەرێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر، راید کاروان عەبدولکەریم، بەkdp.infoـی راگەیاند: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھێزەکانی پۆلیس لە رووداوێکی کوشتن ئاگادار کرانەوە و لە کاتی گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە، دیاربوو کە گەنجێک بە بلۆک کوژراوە.
کاروان عەبدولکەریم گوتیشی: ئەو رووداوە لە نزیک شەقامی120کە دەکەوێتە نێوان باخی منارە و شاری ئاڵان روویداوە.
عەبدولکەریم راشیگەیاند: ئاسەواری شەڕ بە جەستەی گەنجە کوژراوەکەوە دیارە، بەڵام بەھۆی ئەوەی ھیچ ناسنامەیەکی پێ نەبووە نازانرێ کێیە و تەمەنی چەندە.
ناوبراو ئاماژەشی دا، تەرمەکە رەوانەی نەخۆشانەی رزگاری کراوە و پۆلیسیش پەراوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و لێکۆڵینەوەش دەستی پێکردووە.
بڵند ئیبراهیم




