٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەمئەندامانی کوردستان پشتگیریی خۆیان بۆ ھەردوو لیستی 213و76پارتی دیموکراتی کوردستان دووپات دەکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ کەمئەندامانی کوردستان پشتگیریی خۆیان بۆ ھەردوو لیستی 213و76پارتی دیموکراتی کوردستان دووپات دەکەنەوە و لەو بڕوایەدان لە رابڕدوودا خزمەتێکی باشی کەمئەندامانیان کردووە و لە داھاتوویشدا بەھەمان شێوە دەبێت.

کارگێڕی کۆمەڵەی پەرەپێدان بە تواناکانی لاوانی کەمئەندامانی کوردستان، یاسین جاف، بە kdp.infoراگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان درێخی نەکردووە لە خزمەتکردنی کەمئەندامان لە رابردوو و لەو بڕوایەداین لە داھاتوویش بە ھەمان شێوە دەبێت، بۆیە ھیوادارین کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەردوو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوزمەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان زۆرترین دەنگ بە دەست بێنن.

یاسین جاف گوتیشی: بەدڵنیاییەوە ئێمە وەکو کەمئەندامان دەنگ بە ھەردوو لیستی 213بۆ پەرلەمانی عێراق و لیستی 76بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دەدەین، چونکە پارتی بەردەوامی خزمەتی کەمئەندامانیان کردووە و خۆیان بە خاوەنی کەمئەندامان زانیوە.

کارگێڕی کۆمەڵەی پەرەپێدان بە تواناکانی لاوانی کەمئەندامانی کوردستان راشیگەیاند: ھیوادارین خەڵکی ھەرێمی کوردستانیش دەنگ بە لیستەکانی پارتی بدات، بۆئەوەی لە خزمەتکردنی خەلکی کوردستان بەردەوام بن و داکۆکی لە مافە نەتەوایەتییەکانیان بکەن.

جاف گوتیشی: دوا لە ھەردوو لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین چۆن لە کارنامەکانی پێشویان سێکتەرێکی تایبەت بە خزمەتکردنی کەمئەندامان ھەبوو، لە کارنامەی داھاتوویشیان بەھەمان شێوە سێکتەرێکی تایبەتیان ھەبێت، بۆئەوەی زیاتر خزمەتی کەمئەندامان بکەن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار